هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانى نوێ بەرامبەر کورد ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کاندیدی نوێی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر هەڵوێستەکانی دژی کورد نەبووە.  

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ محەمەد شیاع سودانی، کاندیدە بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق و سبەینێ سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو، کاندیدکردنی ناوبراو دوای ئەوە دێت دوێنێ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە حزبی دەعوە ڕاگەیاند و باسی لەوە كرد كە پاڵێوراوی هیچ حزبێك نییە و سەربەخۆیە، بەڵام بە كۆی دەنگ خۆپیشاندەرانی عێراق شەوی ڕابردوو لەسەرجەم گۆڕەپانی شارەكان كاندید كردنی ناوبراویان ڕەتكردەوە.       

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، بەیار تاهیر دۆسکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ڕایگەیاند”ئەوەندەی ئێمە بینیومانە و کارمان لەگەڵ کردووە لەپەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارێکی چالاکبووە و بەشێوەیەکی پیشەیی کاری خۆی کردووە، هەروەها هەڵوێستەکانیشی دژی کورد نەبووە، ئەوکاتانەشی بەشداری کۆبوونەوەکانی دەکرد، لە بۆچوونەکانی زیاتر داکۆکی لەسەر دامەزراوەیی دەوڵەت و دامەزراندنی دەوڵەتێکی مەدەنی سەردەمی دەکرد”.     

دۆسکی گوتیشی “ئێمە هیواخوازین بەشێوەیەکی دروست وەکو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات و داخوازییەکانی کورد جێبەجێبکات، ئەگەر داخوازییەکانی کورد جێبەجێبکات، کورد لاری نابێت و پشتگیری دەکات”.  

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختیکردەوە “هێشتا هیچ لایەنێکی سیاسیی کورد بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی ڕانەگەیەندووە، بەڵام وەک بۆچوونی تایبەتی خۆمان لەسەری ئەوەیە، کە پێمانوایە لەم قۆناغەدا ئەو دەتوانێت عێراق لەم قەیرانەی ئێستای ڕزگار بکات”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com