نوچە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، هەنگاوەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا سەلماندی، ناکرێت لە سەدەی ٢١ـدا جینۆساید ئەنجامبدرێت.
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەبێتە هۆکاری ئەوەی تورکیا نەتوانێت گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکات و وادەکات تورکیا واز لە “داگیرکردن”ی رۆژئاوای کوردستان بهێنێت.
لە کۆتایی تشرینی یەکەمی رابردوویشدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ جینۆسایدی ئەرمەنییەکانی ناساند و رۆژی ١٢-ی ئەم مانگەش ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، دانی بە جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان لە لایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە سەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانییدا نا.
هەر دوای بڕیارەکە سهرۆكی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا، سهركۆنهی هەنگاوەکەی ئهنجوومهنی پیرانی ئهمریكای كرد و رایگهیاند “مهترسی دهخاته سهر داهاتووی پهیوهندییهكانمان”.
هاوکات هەریەک لە ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی رەشنووسێکیان لەبارەی بڕیارەکە ئامادەکرد، بەڵام هەدەپە دەنگی نەخێری بەو رەشنووسە دا.