نوچە: الجزیرە
بەرپرسی کەیسی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن بە مەرج ئامادەیە گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
بارایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بەو مەرجەی ئێران دەست لە سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆی هەڵبگرێ، واشنتۆنیش ئامادەیە گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە هەڵبگرێت.
بە گوتەی برایان هوک ئەگەر ئێران لە سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆی پاشگەز بێتەوە، ئەمریکا ئامادەیە پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تاران گرێبداتەوە.
هوک دەشڵێت، گەمارۆکانی سەر ئێران بە مانای سزادانی ئەم وڵاتە نییە، بەڵکوو زۆرتری ئامانجان دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکایە.