فڕۆکە و زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا کرانە ئامانج

0

نوچە: ئاژانسەکان

چەند کۆگایەکی فڕۆکە جەنگی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنی و زرێپۆشی تورکیا لەلایەن سوپای نیشتیمانی لیبیاوە، تەقێندرانەوە.

حکوومەتی تورکیا، بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان، کە سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە، هاوپەیمانی سەرەکی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیایە، لەبەرانبەریشدا وڵاتانی میسر، سعودیە و ئیماراتیش بەهۆی دژایەتیکردنی بیری ئیخوان موسلیمین، پشتگیریی سوپای نیشتمانی لیبیا دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە ١٤-١٢-٢٠١٩، سوپای نیشتیمانیی لیبیا، کە لە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی وڵاتەکەی هەڵگەڕاوەتەوە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، تورکیا ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی بۆ سوپای سەر بە حکوومەت، لە شاری میسراتە، ناردووە.

سوپای نیشتیمانیی لیبیا هەروەها ڕایگەیاندووە، کە درەنگانی شەوی ڕابردوو هەموو ئەو کۆگایانە تەقێندرانەوە و وێران کران، کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگییانەی تورکیای تێدا شاردرابووەوە لەگەڵ زرێپۆش، چەک و تەقەمەنی.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com