نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە بارەی هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق، هۆشداری دەدات.
مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمەریکا، ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا تۆمەتبار کردووە و لە بارەی بەردەوام بوونی ئەم هێرشانە، هۆشداری جددی دەداتە تاران.
بە گوتەی پۆمپیۆ، ئەگەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران زیانی گیانییان بەربکەوێ، ئەمەریکا بە توندی کاردانەوەی دەبێت.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی عێراق، هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، چڕتربۆتەوە.
تاکوو ئێستا هیچ لایەنیک بەرپرسایێتی ئەم هێرشانەی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا ئێران بە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە تۆمەتبار دەکەن.