نوچە-ئەلمعلومە
باڵیۆزخانەی کوێت لە عێراق، داوا لە هاووڵاتیانی خۆی دەکات، بە زووترین کات خاکی ئەم وڵاتە جێ بهێڵن.
ئەم داواکاریەی کوێت دوای ئەوە دێت، کە ئەم وڵاتە نیگەرانی دۆخی ئەمنی عێراقە، لە ئەنجامدا داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردووە بەهۆی خۆپیشاندانەکان و ئاڵۆزییەکانی عێراق، هەرچی زووتر بگەڕێنەوە.
باڵیۆزخانەی کوێت، هەروەها داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردووە، بە هیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن.