نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەکات، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٢-١٢-٢٠١٩ بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ (هەینی ١٣-١٢-٢٠١٩) ئەنجامە بەراییەکان ڕاگەیێندران، پارتی پارێزگاران بەسەرۆکایەتیی بۆریس جۆنسن، ٣٦٨ کورسی لەکۆی ٦٥٠ کورسی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ (هەینی ١٣-١٢-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن کرد و سەرکەوتنەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرکەوتنێکی گەورە وەسفکرد و ڕایگەیاند “ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و روانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به‌رێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان دهڕوانين و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمانين”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌گه‌رمى پيرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات و دەڵێت “هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم”.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن
سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا
به‌گه‌رمى پيرۆزباييتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى پارته‌كه‌تان پارتى پارێزگارگارانى به‌ريتانيا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستیهێنا. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و روانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان دهڕوانين و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمانين.
دووباره پيرۆزبايى له جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكومه‌تى داهاتووتان و ئارامى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ گه‌لى به‌ريتانيا ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
١٣-١٢-٢٠١٩