نوچە-ئیندیپێندێنت
رۆژنامەی بەریتانی ئیندیپێندێنت، لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی ڕەوتی سەدر، بۆ بە دەستەوەگرتنی دەسەڵاتی عێراق دەکات.
ئەم پێگە بەریتانیە لە راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی: ڕەوتی سەدر، بە نیازە سیناریۆی ئیخوانەکان لە دوای شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی، دووبارە بکاتەوە و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە قۆرخ بکات.
بە بۆچوونی شارازایان، ئاماژەکانی ئەم هەوڵانەی ڕەوتی سەدر، بۆ کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات، بەدیار کەتوون.
بە گوتەی شارەزایان، موقتەدا سەدر، هەڵەکانی بۆ پاراستن و هێشتنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی لە ناو چین و توێژەکانی عێراق چڕکردۆتەوە و وا دەنوێنن، کە تەنها ئەوانن، کە لەگەڵ خەڵک دەمێننەوە.
پێگەکە دەنووسێت ”دووبارەکردنەوەی ئەزموونی ئیخوانەکان لە دوای بەهاری عەرەبی بۆ عێراقیەکان، جێی نیگەرانییە”.