نوچە: ئاژانسەکان
ئهحمهد داودئۆغلو، سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیا پارتێکی نوێی دامەزراند بە مەبەستی ڕکابەریکردنی پارتی داد و گەشەپێدان، کە ئەردۆغان سەرۆکایەتیی دەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە مانگی حەوتی ئەمساڵ، ”عەلی باباجان” جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیاش دەستی لە ئهكهپه کێشایەوە و گوتی، تورکیا لەژێر هەژمونی ئەردۆغاندا بەرەو ”تونێلێکی تاریك و دیکتاتۆریەت” ھەنگاو دەنێت.
ئەحمەد داودئۆغڵۆ، پێشتر ئەندامی ئهكهپه و سەرۆك وەزیران و وهزیری دهرهوه و دۆستی نزیکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بوو، بەڵام بەھۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەردۆغان و سیاسەتەکانی ئێستای، بە فەرمی داواکاری پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ دامەزراندنی “پارتی داھاتوو”.
بڕیارە ئەمڕۆ (ھەینی ١٣-١٢-٢٠١٩) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارتە نوێکەی بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکات.