نوچە-شەرقولئەوسەت
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەمڕۆ (چوارشەممە ١١ی دیسەمبەر) لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا باسی لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کردووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی شەرقولئەوسەت، ڕوانگە و بۆچوون و لێکدانەوەی سەرجەم حزب و فراکسیۆنە سیاسیەکانی عێراق نیشانی دەدات، کە خەڵکی عێراق لە ویستێکی دیکەی خۆیان نزیک دەبنەوە، ئەویش هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرتاسەرییە لەم وڵاتە.
ظافر العانی، ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنی القرار، بە شەرقولئەوسەتی گوتووە، کە کۆدەنگییەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێکهاتووە و تەنها کوردەکان هەڵوێستی ڕوونی خۆیان لەم بارەوە دەرنەبڕیوە.
ئەم پێگە عەرەبیە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان داوای سەرەکی خەڵکی عێراقە، بە هەمان شێوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختە.