نوچە-الفرات نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لە بارەی ڕادەستکرانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف-١٦ بەم وڵاتە ڕوونکردنەوە دەدات.
یەحیا رەسول، گوتەبیژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لەم بارەوە ڕایگەیاند: ئێستا عێراق بۆتە خاوەنی سیستمێکی سەربازی، کە توانای بەرگری تەواوی لە خۆی هەیە.
یەحیا رەسول راشیگەیاند، کە سەرجەم فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف-١٦ ڕادەستی عێرراق کراون، کە بە گوێڕەی رێککەوتنی پێشوەختە لەگەڵ ئەمریکا رادەستی ئەم وڵاتە کراون.