نوچە
لەدەستپێکی خۆپیشاندانەکان تا ئێستا حه‌وت كورد له به‌غدا كوژراون و زیاتر له ٥٠ كه‌سیش برینداربوون.
شوان محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی ٤ی پارتی له به‌غدا، به ”ده‌نگی ئه‌مریكا”ی ڕاگەیاندووە “سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی به‌غدا به‌شدارن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا، كورده‌كانیش وه‌كو هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به‌شدارن و تا ئێستا ٧ قوربانیان داوه.”
له‌و ٧ كورده‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد دا كوژراون، یه‌كێكیان خه‌ڵكی قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله‌یه، ئه‌وانیتریان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناحیه‌كانی مه‌نده‌لی و قازانیه و به‌دره‌و جه‌سانن، به‌ڵام له ئێستادا له‌به‌غدا نیشته‌جێن.
له‌ناو كوژراوه‌كاندا، یه‌كێكیان كچێكه به‌ناوی (زه‌هرا) كه دوای ڕفاندنی، ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه، یه‌كێكی تریشیان به‌ناوی (عه‌بدولسه‌لام) به برینداری له‌لایه‌ن گروپیك چه‌كداره‌وه گوله بارانكراوه.
ئازاد حه‌مید شه‌فی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، كه ژماره‌یه‌ك له كورده قوربانیه‌كانی به‌غدا كه‌س و كارین، ڕایگه‌یاندووه، “جگه له‌و 7 كوژراوه، سه‌رووی ٥٠ كوردی تریش برینداربوون”.
به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، نزیكه‌ی نیو ملیۆن كوردی فه‌یلی و كه‌ڵهوری و قه‌ره‌ڵوسی نیشته‌جێی به‌غدا، كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن.