نوچە
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” نیه‌تی توركیا بۆ نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن كه‌س له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به مه‌ترسیدار وه‌سفده‌كات و ئه‌مەریكا و رووسیا به به‌رپرسیار ده‌زانێت بۆ ڕاگرتنی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاندبوو، كه هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا له شاره‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانیی ڕۆژئاوای كوردستان.
مه‌زڵوم عه‌بدی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوێتی “قسه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كاركردن بۆ نیشته‌جێكردنی یه‌ك ملیۆن كه‌س له شاره‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی، كارێكی مه‌ترسیداره و رووسیا و ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارن له ڕێگریكردن له گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه داگیركراوه‌كان”.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده، داواش له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌كات، پابه‌ندبوونه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، سه‌باره‌ت به دانانی میكانیزمێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی ڕاسته‌قینه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.