نوچە-بغداد الیوم
حسن شاکر الکعبی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ (سیشەممە ١٠ی دیسەمبەر) واشنتۆنی بەوە تۆمەتبار کرد، کە گوشار دەخاتە سەر لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تاکوو کەسێک نزیک لە ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵبژێرن.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر بە پێگەی بغداد الیوم دەڵێت، دەستوەردانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی نزیک لە خۆی بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی بەردەوامە، بەڵام ئەوان ئەم بۆچوونەوەی ئەمریکا رەتدەکەنەوە.
بە گوتەی الکعبی، سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، دەبێ کەسێکی سەربەخۆ بێت و ئینتمای بۆ وڵاتەکەی هەبێت و بتوانی متمانەی هەموو لایەنە سیاسییەکان بۆ لای خۆی ڕاکیشێ.