وڵاتانی عەرەبی هۆشداری دەدەنە ئێران

0

نوچە-ئاژانسەکان

وڵاتانی  بەشدار لە کۆبوونەوەی سەرانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، کە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیێندراوی کۆتایی ئەم دانیشتنەدا هۆشدارییان داوەتە ئێران.

چلەمین کۆبوونەوەی سەرانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی خۆیدا لە بارەی دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی، هۆشداری دەدات و جەخت لە سەر بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی ئێران دەکاتەوە.

وڵاتانی عەرەبی، هەروەها هاوپەیمانی و دۆستایەتی خۆیان لەگەڵ سعودیە دووبارە کردۆتەوە و دەڵین ”هەرجۆرە هێرش و دەستدرێژییەک بۆ سەر سعودیە، بە توندترین شێوەی وەڵام دەدەنەوە”.

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو هەروەها جەخت لە سەر پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆی کەشتییەکان و رێڕەوە دەریاییەکان دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com