نەوزاد عەلی-سلێمانی
پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی هەڵسەنگاندنی وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێم، بەستنی پێوەری زیرەکی ماڵان، لە ٩٥% ی کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ (سێشەممە ١٠-١٢-٢٠٢٠) لەسەر داوای خۆی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی کرد و پرسی كێشهکانی كارهباى نیشتیمانی و دابهشكردنی سووتهمهنی له وهرزی سهرمادا بهسهر هاووڵاتییان تاوتوێ کرد.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سەعید مستەفا هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بانگشتی وەزیری کارەبای بۆ پەرلەمان، ڕایگەیاند “ئەمڕۆ وەزیری کارەبا سەرجەم کێشەکانی کارەبای لە ناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان بەداتا خستەڕوو، کێشەکان زۆر مەنتقی بوون، کێشەکانیش ئەو کێشانەن، کە قابیلی چارەسەکردنن بەشی زۆریان”.
هەرکی گوتیشی “کێشەی هەرە گەورەی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا، پابەند نەبوونی هاووڵاتیانە بە بەستنی پێوەری زیرەکی ماڵان، چونکە بەپێی هەڵسەنگاندنی وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێم، بەستنی پێوەری زیرەکی ماڵان، لە ٩٥% ی کێشەی کارەبا چارەسەر دەکرێت”.
ناوبراو ئاماژە بەوەشدەکات، بەشێکی دیکە لە کێشەکانی کارەبا، نەبوونی سووتەمەنی، گازی سرووشتی و زێدەڕۆییەکانی کارەبایە، وایکردووە ڕێژەی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان کەمبێتەوە.