سوپای عێراق هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

فەرماندەیی سوپای عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی دیسەمبەر، لە بارەی پەلاماردانی موڵک و ماڵ و سامانی گشتیی و تایبەتی لەلایەن کەسانی تێکدەر و ئاژاوەگێڕ هۆشداری دا.

جەنەڕاڵ عوسمان  غانمی، سوپاسالای عێراق، لە لێدوانێکدا داوای لە خۆپیشاندەران کرد هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە بکەن و رێگە نەدەن پەلاماری سامانی گشتیی و موڵک و ماڵی هاوڵاتیان بدرێت.

سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، هەروەها ڕایگەیاند ”نابێ خۆپیشاندەران بە چەکەوە بێنه سەر شەقام”.

غانمی هەروەها پشتیوانی سوپای عێراقی لە داواکری خۆپیشاندەران خستەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com