نوچە-ئیندێپێندێنت
پێگەی ئیندیپێندێنت لە ڕاپۆرتێکدا لە بارەی جێگرەوەکانی عادل عەبدولمەهدی، زانیاری تایبەتی دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی دیسەمبەر، ئەم پێگەی بە ئاماژەدان بە پۆستی بەتاڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووسویەتی: ڕکەبەرایەتی لە سەر ئەم پۆستە لە نێوان دوو کەسدایە.
بە گوێڕەی زانیەریەکانی ئیندیپێندێنت، دوو کەس چانسی بەرچاویان هەیە، کە بگەن بە کورسی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەوانیش ابراهیم بحرالعلوم، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق و قصی السهیل، وەزیر ئێستای خوێندنی باڵایە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەم پێگەیە، لایەنە سیاسیەکانی عێراق، تەنها کات بە فیڕۆ دەدەن و ناچارن لە نێوان ئەم دوو کەسە، یەکیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵبژێرن.