نوچە-الفرات
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی دیسەمبەر، لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی عێراق ڕاگەیێدراوێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە بەیانێکدا، کە بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتنی عێراق بە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بڵاو کردۆتەوە، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا یادی سەرکەوتنەکان بە سەر داعشدا دەکەینەوە، کە نزیک بە ٥٠ ڕۆژە شارەکانی عێراق بوونەتە مەیدانی خۆپیشاندانی چاکسازیخوازانە و هەر بۆیە عێراق بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ.
عەمار حەکیم هەروەها دەڵێت، ئەمڕۆ یادێک لەو ڕۆژە بە شکۆیە دەکەینەوە، کە خەڵکی عێراق بە چ شێوەیەک هێزی ڕاستەقینەی خۆیانیان سەلماد و داعشێان تێکشکاند.
سەرۆکی رەوتی حیکمە، هەروەها جەختی لە سەر پاراستنی دەستکەوتەکانی سەرکەوتنی عێراق بە سەر داعشدا کردۆتەوە.