وەزیری کارەبا لەبارەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدات

0

نوچە

ئەمڕۆ (سێشەممە ١٠-١٢-٢٠١٩) کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئامادە بوو و سەبارەت بە ڕەوشی کارەبای نیشتمانی وەڵامی پەرلەمانتارانی دایەوە.

پاش چەند پرسیارێکی پەرلەمانتاران لەبارەی ڕەوشی کارەبای نیشتمانی لە هەرێم، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم لە وەڵامدا رایگەیاند: سەبارەت بە گرفتەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، لەڕاستیدا چەند وەزارەتی پەیوەندیدار بەم پرسە پێکەوە پەوەندییان هەیە کە ئەویش وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، کشتوکاڵ، دارایی و چەند فەرمانگەی دیکەش.

کەمال محەمەد گوتیشی “ئەگەر بێین و باس لە ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان بکەین، چونکە دەبێ چەند ئامار و داتایەک بخەینە ڕوو هەتاکوو دەربکەوێت گرفتەکە لە کوێدایە، ئێمە لە هەرێم ١٣ محەتەی بەرهەمهێنانی کارەبامان هەیە کە لەو ١٣ محەتەیە بەگشتی ٦ هەزار و ٧٣٧ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێندرێن و ئەگەر ئەمڕۆکە سووتەمەنیی پێویست هەبێت، یان ئەگەر بودجەی پێویست هەبێت بۆ دابینکردنی سووتەمەنی ئێمە دەتوانین لە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وکردستان بەردەوام بین”.

وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشدا “ئێستا پێویستیی هەرێمی کوردستان لەم وەرزەدا بە کارەبا پێنج هەزار هەتاکوو شەش هەزار مێگاواتە، ئەم خواستە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، چونکە کاتی پێدانی کارەبا کەم بوون، بەڵام دوای ئەوەی کە کارەبا دێتەوە، هاووڵاتی هەموو ئامێرەکانی خۆی بەکار دەهێنێت، بۆیە ئەو خواستە بەو ڕێژەیە زیاد بووە، دەنا لە حاڵەتی ئاساییدا خواست لەسەر کارەبا چوار هەزار هەتا چوار هەزار و پێنجسەد مێگاواتە”.

کەمال محەمەد دەشڵێت، ئێستا ئێمە وەک وەزارەتی کارەبا ڕێژەی بەرهەمهێنانمان لەناو تۆڕەکانی کارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و ١٤٥ مێگاوات، لەو ڕێژەیە ئێمە توانیوەمانە لە ٢٤ کاتژمیردا ١٧ کاتژمێرمان دابەشکردووە، کە لەو کۆیە دوو هەزار و پێنجسەد مێگاوات بۆ هاوڵاتیان بووە و ئەوی دیکە بۆ کارگەکان ٢٣١ مێگاوات بووە؛ هەروەها بۆ موسڵ ٣٠٠ مێگاوات و بۆ کەرکوک ١٠٤ مێگاوات بووە.

وەزیری کارەبا گوتیشی “لێرەدا ئەو پەرسیارە دێتە پێشێ لە کاتێکدا ئێمە خۆمان پێویستمان بە کارەبایە، ئەدی ئێمە بۆ کارەبا دەدەینە مووسڵ و کەرکووک؟ محەتەکانی ئێمە هەرکامەیان پابەندی ڕێژەیەک لە بەرهەمهێنانن و بەگشتی ئەگەر سیستەمی پێوەری زیرەک جێبەجێ  و بکرێت، زێدەڕۆیی سەر کارەبا نامێنێت  و بۆ دابینکردنی سووتەمەنیی کارەبا ١٤٧ ملیۆن دۆلار پارە پێویستە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com