لە زاخۆ نووسینگەی پاسپۆرت کرایەوە

0

نوچە

ئەمڕۆ (سێشەممە ١٠-١٢-٢٠١٩) نووسینگەی پاسپۆرتی قەزای زاخۆ لە چوارچێوەی سەردانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک و قایمقامی زاخۆ و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کرایەوە.

پێشتریش لەسەر بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای سۆرانیش نووسینگەی پاسپۆرت کراوەتەوە و بڕیارە لە داهاتوودا لە قەزای کۆیە و هەر دوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕینیش نووسینگەی پاسپۆرت بکرێنەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ هەموو کاروبارەکانی نووسینگەی پاسپۆرتی قەزای زاخۆ تەواو بوو و بە ئامادەبوونی فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆک و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، نووسینگەکە کرایەوە و زۆر خۆشحاڵ بووین، کە ئەو خزمەتگوزارییە لە ناوەندی پاریزگاوە بگوازینەوە بۆ قەزای زاخۆ”.

ڕێبەر ئەحمەد گوتیشی “وەک سیاسەتی گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، کە ئەو خزمەتگوازرییانە لە بواری پاسپۆرت و نشینگە بۆ هاوڵاتییانی قەزاکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی کارئاسانی بکرێت، کە هاوڵاتییانی قەزاکان لەمەودوا کارەکانیان لە سەنتەری قەزار جێبەجێ بکەن”.

ڕێبەر ئەحمەد گوتیشی “ماوەیەک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆمان کردەوە و ئەمڕۆش مزگێنی دەدەمە خەڵکی زاخۆ دوای ئەمکارە بەریوەبەرایەتیی نشینگەی زاخۆش دەکەینەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بەکارەکانی خۆی دەکات، چونکە قەزای زاخۆ، قەزایەکی سنوورییە و هاتوچۆی زۆری لەسەرە و پێویستی بەوەیە نشینگەیەک لێرە هەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی نیشتەجێ و هەم ئەو بیانییانەی، کە سەردانی دەکەن بتوانن کاروباری خۆیان هەر لێرە ڕایی بکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com