نوچە
په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و تاوتوێی هەریەکە لە پرسەکانی كارەبا و دابەشكردنی نەوت تاوتوێ دەكات.
رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کردوە بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره (٩)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ (سێشه‌ممه ١٠-١٢-٢٠١٩).
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشتر کارنامەی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کرد و تیایدا هاتووە، له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیازه بڕیارى (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان) ده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، خاڵێكی دیكەی بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ئەمڕۆ زیاد كردووه، كه ئه‌ویش بریتییه له تاوتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتمانی و دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
دەقی بانگهێشتنامەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتارەکان:
