خەزعەلی: خۆپیشاندانەکەی سبەی زۆرترین کوژراوی دەبێت

0

نوچە

بریارە سبەی لە بەغدا خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی بەڕێوە بچێت و ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق هۆشداری لەبارەی خۆپیشاندانەکە دەدات و ڕایگەیاندووە ”زۆرترین کوژراوی لێدەکەوێتەوە”.

ئەوە لەکاتێکدایە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی بەهۆی زیادبوونی گرژی لە خۆپیشاندانەکان، سەردانی عێراق نەکەن و ئەوانەشی لە عێراقن خۆیان لەو ناوچانە بەدووربگرن، کە خۆپیشاندانیان تێدایە.

ئەمڕۆ (دووشەممە ٩-١٢-٢٠١٩)، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق، لە وتارێکدا خۆپیشاندانەکەی سبەی بە رووداوێکی نەشیاو ناوبرد و ڕایگەیاند: زانیارییان هەیە، کە پیلانێک هەیە بۆ ئەوەی سبەی لە بەغدا کاری تێکدەرانە و کوشتن ئەنجام بدرێت.

خەزعەلی دەشڵێت “پێشتر ئێمە هۆشداریمان دابوو لە رووداوەکانی مانگی ١٠، ئێستاش هۆشداری دەدەین لەو رووداوە، کە رووداوێکی پیسە، دەیانەوێت پشێوییەکی گەورە لە بەغدا دروستبکەن و تاوەکو بکرێت زۆرترین کوژراوی لێبکەوێتەوە”.

ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق، لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد “دەیانەوێت گەورەترین وێرانکاری و کردەوەی دزی بکرێت، بۆچی رێکەوتی ١٠-١٢؟ چونکە ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤە؛ بۆیە ئەمانە دەیانەوێت پشێویەکی گەورەی ئەمنی لە بەغدا دروستبکەن تاوەکو پەیامێک بنێرن بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کە سەیری ئەو کوژراو و بریندار و وێرانکارییە بکەن لە عێراق روودەدات و بەرپرسیاریێتییەکەشی بخەنە سەر شانى هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com