لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران رێککەوتن دەکرێ

0

نوچە-سکای نیوز

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە سەر ناوی چوار کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.

سکای نیوزی عەرەبی لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشكرای دەکات، کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لە سەر ناوی چوار کەس بۆ کاندیدکردنى پۆستی سەرۆک وەزیران رێكکەوتوون و لە ڕۆژانی داهاتوودا ناوی هەر چوار کەسەکە ئاشکرا دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، پێگەی هەواڵی سومریە نیوز ئاشکرای دەکات لە فراکسیۆنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان لە سەر هەڵبژاردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن، کە ناوی کاندیدەکان بە نهێنێ دەمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەک بە میدیایی ناکرێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com