نوچە: مورادی
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. عەبدوڵڵا وەرتێ، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لەبارەی هەواڵی کۆچی دوایی ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە ڕاگەیاند: شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و ڕابەری پێشووی بزووتنەوەکەیان، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
عەبدوڵڵا وەرتێ ئاماژەی بەوەکرد، کە شێخ سدیق عەبدولعەزیز، یەکێک بووە لە ڕابەرانی بزووتنەوەی ئیسلامیی و ماوەی دوو ساڵە توشی نەخۆشی بووەتەوە، کە بەوهۆیەوە ئەمڕۆ(دووشەممە ٩-١٢-٢٠١٩) لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.