خۆپیشاندەران سازش ناکەن

0

نوچە: مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسیی کورد ڕایدەگەیەنێت، لایەنە سیاسییەکان لە عێراق شکستیان هێناوە لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات لەم وڵاتەدا. خۆپیشاندەرانیش ڕێگایەکی روونیان نییە و خۆشیان نازانن چیان دەوێ.

لە ١-١٠-٢٠١٩ خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانیش، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەلی فەیلی، شرۆڤەکاری سیاسیی کورد شارەزا لە کاروباری عێراق، لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی عێراق ڕایگەیاند: دۆخی عێراق ئاڵۆزە و دەستی دەرەکی تێدایە، هەروەها لایەنە سیاسییەکان لە عێراق شکستیان هێناوە لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات لەم وڵاتەدا. خۆپیشاندەرانیش ڕێگایەکی روونیان نییە و خۆشیان نازانن چیان دەوێ.

عەلی فەیلی دەشڵێت، دەستی دەرەکی خۆپیشاندەران هان دەدەن بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان سازان نەکەن، لایەنە سیاسییەکانیش بەشداری هەموو خراپەکاری و گەندەڵییەک بوون لە ماوەی ١٦ ساڵی رابردوودا. بمانەوێ و نەمانەوێ ئەوانیش بەرگری لە خۆیان دەکەن.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە ئاماژەی بە ڕووبەڕووبوونەوەکان کرد و گوتی، ڕووبەڕوو بوونەوەکان زۆر سەختن و هیچ لایەنێک بەئاسانی تەنزول ناکات و خۆپیشاندەرانیش جیا لەداواکاری رەوا دەستی دەرکی بە شێوەی زەق لە پشتیانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com