بە موشەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

0

نوچە: ئاژانسەکان

شەوی رابردوو چوار موشەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەكانیش زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو (٩/٨-١٢-٢٠١٩) چوار موشەك لە دەورووبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتوونەتە خوارەوە، شەش كەس بریندار بوون، كە برینی دووانیان سەختە”.

ھاوكات دوای كەوتنەخوارەوەی ئەو موشەكانە، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و باڵیۆزخانەكانی دیكەی بەغدا، زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێداوە و كەوتوونەتە ئامادەباشی، بۆ ئەگەری كەوتنەخوارەوە و ئاراستەكردنی موشەكی دیكە، تائێستا نەزانراوە ئەو موشەكانە لە كوێوە ئاراستە كراون.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە “ئامانجی ئەو موشەكانە، ھێزەكانی ئەمریكا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا بووە”.

لەلایەكی دیكەوە، شانەی راگەیاندنی جەنگی، پووچەڵكردنەوەی دوو موشەكی كاتیۆشای راگەیاند، لە فەرماندەی بەلەدی سەربازی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بەبێ ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com