ڤیدیۆ..چرکەساتی تیرۆرکردنی خۆپیشاندەرێک

0

نوچە

ساتە وەختی تیرۆرکردنی چالاکوانێکی بەرچاوی ناو خۆپیشاندانەکانی کەربەلا، کە سەر بە رەوتێکی سیاسییە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی هەینی چەند ژمارەیەک چەکدار (٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کەس مەزەندە کراوە) هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی بەغدا و بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە ٣٠ کەسیان کوشت و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەشیان بریندار کرد.

شەوی یەکشەممە (٨-١٢-٢٠١٩)، کە لە رێگای کامێرای چاودێرییەوە ساتە وەختی تیرۆرکردنی ”فاهم تائی” (فاهم الطائي)، چالاکوانی بەرچاوی ناو خۆپیشاندانەکانی کەربەلا و سەر بە رەوتی سەدر تۆمارکراوە، بڵاوکرایەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، فاهم بە دەمانچەی بێدەنگ تیرۆرکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com