داوای بەپەلە چارەسەرکردنی دۆخەکە دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەرچەندی زیاتر پەلەبکەن لە چارەسەر کردنی دۆخی ئێستای عێراق باشترە. 

سەرەڕای دەرکردنی ژمارەیەک بڕیاری نوێی چاکسازی و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، خۆپیشانی شارەکانی عێراق بەردەوامی هەیە و ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ڕێبوار هادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، ڕایگەیاند “لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەرچەند زیاتر پەلە بکەن لە چارەسەر کردنی دۆخی ئێستای عێراق باشترە، دەبێت پەرلەمان و لایەنە سیاسیەکانیش لەو ئاستەدابن، کە بتوانن ڕێگەچارە یەکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی دوخی عێراق  و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، کە لە چوار چێوەی یاسا و دەستووری عێراقدا بێت”.  

ڕێبوار هادی، گوتیشی “خۆپیشاندەرانی عێراق، کە داوای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی دەکەن، داواکارییەکانیان ڕەوایە و پێویستە وەڵامیان بدرێتەوە”. 

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، پەرلەمان و حکومەت دەستیانیان پێکردووە و پەرلەمان کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی دەرکردووە. گوتیشی “لەماوەی دوو هەفتەی داهاتووی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت، حکوومەتیش دەستیکردووە بە گرتنەبەری ڕێککارەکانی ئەنجامدانی چاکسازی”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com