لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەیان کەس کوژران

0

نوچە-ئەلعربی

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پاریزگای ئیدلیبی سووریا، لانی کەم ١٩ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست دا.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سووریا، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند، کە لە هێرشی ئاسمانی رووسیا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب، چەندین کەسیش بریندار بوونە و هەشت منداڵیش گیانیان لە دەستداوە.

لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئیدلیب، چوار کەسی مەدەنی کوژراون.

ئیدلیب، کە سێ ملیۆن ئاوارەی شەڕی ناوخۆی سووریای لە خۆ گرتووە، لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری رژێمی بەشار ئەسەد و گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکاندایە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە لە لایەن رووسیا و رژێمی بەشار ئەسەد، بە هاوبەشی ئەنجام دراوە.

رژێمی بەشار ئەسەد ڕایگەیاندووە، بەم زووانە کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی خۆی دەکات.

لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سووریا (٢٠١١) تاکوو ئێستا، نزیک بە ٣٧٠ هەزار کەس کوژراون و بە ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com