خۆپیشاندەران چەند ئیدارەیەکی حکوومییان داخست

0

نوچە-سومریە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی دیسەمبەر، هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرانی عێراقی پەلاماری چەند ئیدارە و بنکەیەکی حکوومتیان دا.

خۆپیشاندەرانی عێراقی لە پارێزگای بابل، ئیدارەی شارەوانی و ئیداراتی ئەوقافی شیعە و سوننەیان لە شاری حلە داخست، کە دەگاتە ناوەندی پارێزگاکە.

خۆپیشاندانەکان لە چەند شاڕێکی عێراق بەردەوامە.

بەغداد و ژمارەیەک لە پارێزگاکانی باشوری عێراق، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا نائارامە. سەرەتا ئەم خۆپیشاندانە بە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە گەندەڵی، نایەکسانی و نەبوونی خزمەتگوزاری دەستی پێکرد، دواجار داوا و ویستی خۆپیشاندەران گۆڕدرا بۆ گۆڕینی حکوومەت و دەستوور و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com