نوچە-بغداد ئەلیوم
کۆمیساریای بالای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی دیسەمبەر ڕایگەیاند، ئەوەی لە بەغدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجام دراوە،دەکەوێتە خانەی تاوانی تیرۆریستییەوە.
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، پەلاماردان و کردنە ئامانجی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی ئەلخلانی و سنەک جۆرێکە لە تاوانی تیرۆریستی.
لە ڕاگەیێندراوی ئەم کۆمیساریایەدا هاتووە: تەقە لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خەڵکی ناڕازی ئیدانە دەکەین.
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆف هەروەها جەخت دەکاتەوە، کە تاوانباران دەستگیر و سزا بدرێن. هەروەها داوای لە هێزە ئەمنیەکانی عێراق کردووە، کە لە هەر جۆرە پەلاماردان و توندوتیژییەک بەرامبەر بە خۆپیشاندەران خۆبەدوور بگرن.