نوچە-ئەلمیادین
پێگەی ئەلمیادین لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆتە سەر ناکۆکی و جیاوازییەکان لە بۆچوون و سیاسەتی ئێران و رووسیا لە سووریا و دەڵێت، ئەم ناکۆکیانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنی.
مۆسکۆ لە مانۆرە هاوبەشەکانی ئێران و رژێمی دیمەشق نیگەرانە و پێیوایە، ئامانجی دوو وڵات دروستکردنی گوشارە تاکو ڕێگەی ئامادەکردنی دەستووری نوێ بۆ سووریا بەربەست بکەن.
سەرچاوەیەک لەم بارەوە دەڵێت، کردنەوەی دەرگای پەیوەندی مۆسکۆ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە و پەرەپێدان بەم پەیوەندیانە، بە ئاراستەی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا لە دوای کاولکاریەکانی شەڕی چەند ساڵەی ئەم وڵاتەیە.
هاوکات ناکۆکییەکانی تاران و مۆسکۆ، تا دێت قووڵتر دەبێتەوە، چونکە تاران بە نیازی کردنەوەی پێگەی سیاسیی و سەربازی و ئاسمانییە لە سووریا، ئەمەش بۆتە جێی نیگەرانی مۆسکۆ.
چاودێرانی سیاسیی بە دووری نازانن، کە بەردەوام بوون و توندتربوونی هێرشە کانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا، بە هەماهەنگی تەل ئەبیب لەگەڵ مۆسکۆ ئەنجامداربێت.