نوچە-سپۆتنیک
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی دیسەمبەر، هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتەی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی حەماس لە کەرتی غەززە پشتڕاست کردەوە.
لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلدا هاتووە، ئەم هێرشانە وەڵامێک بووە بۆ هێرشێ ڕۆکێتی ڕۆژی ڕابردووی حەماس بۆ سەر خاکی ئیسرائیل.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین چەند تەقینەوەیەکی بە هێزی لە شاری غەززە پشتڕاست کردۆتەوە، کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل ڕوویداوە.
تاکو ئێستا وردەکاری ئەم هێرشە و زیانی گیانی و ماڵی بۆ سەر حەماس بڵاو نەبۆتەوە.