حەشدی شەعبی سنووردار دەکرێت

0

نوچە

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی چەکدارانی ڕاسپارد، لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان نزیک نەبنەوە، ئەگەر نا سزا دەدرێن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوی هەینی ٦-١٢-٢٠١٩، ژمارەیەک چەکدار کە ژمارەیان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کەس بوون تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و لە ئەنجامدا ٢١ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش، چەکدارانی سەر بە هەردوو گروپی عەسائیب ئەهل حەق و حزبوڵڵای عێراق، کە سەر بە ئێرانن، بە کوشتنی خۆپیشاندەرانی بەغدا تۆمەتبار دەکرێن.

فالح فەیاز، سەرۆكی گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی، لە ڕاگەیەندراوێكدا فەرمانی بە چەکدارانی سەربە گروپەکانی حەشد کردووە، بەهیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ ناوێكدا لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان نزیك نەبنەوە.

فالح فەیاز هاوکاتیش هەڕەشەی سزای توند و لەسەر كار لابردنی هەر ئەندامێكی حەشدی شەعبی كردووە، كە لە راسپاردەكان لابدەن و سەرپێچی ئەم فەرمانە بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com