نوچە: ئاژانسەکان
چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، کە سەر بە توركیان، لە رێگەی ئێم فۆر-ی نێوان حەسەكە و حەلەب كشانەوە.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: بەرپرسانی روسیا و توركیا، پرۆسەیەكی پشكنینی ھاوبەشیان لەسەر رێگەی ئێم فۆر لە نێوان حەلەب و حەسەكە ئەنجامداوە و پرۆسەكە لە شارۆچكەی عەین عیسا دەستیپێكرد تا شارۆچكەی تل تەمر.
وەزارەتی بەرگری روسیا دەشڵێت، سەربازانی روسیا و توركیا، سەرپەرشتی پرۆسەكەی كشانەوەی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنیان كردووە لە رێگەی ئێم فۆر و ژمارەیەك بنكەشیان دەستنیشان كردووە بۆ دانانی خاڵی چاودێری ھێزەكانی روسیا و توركیا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە وێستگەی كارەبای شارۆچكەی مەبرووكای نێوان سەرێكانی و گرێسپی دەستی بە كار كردووەتەوە.