نوچە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئەو گرژییەی شەوی ڕابردوو لە بەغدا دروستبوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل له پردى سنه‌ك و گۆڕپانى خللانى له به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون”.
شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار لە گۆڕەپانی تەحریر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرد و لە ئەنجامدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به نيگهرانييهكى زۆره‌وه له به‌رده‌وامي رووداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانێت و رایدەگەیێنێت “له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازين، دووپاتى دهكهينهوه كه خۆپيشاندانى ئاشتيانه و سڤيل، مافێكى ده‌ستووريى ره‌وا و پارێزراوه و به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه”.
دەقی راگەیێندراوەکەی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
به نيگهرانييهكى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى رووداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق دهڕوانين. ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل له پردى سنه‌ك و گۆڕپانى خللانى له به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له هه‌ر لايه‌نێكه‌وه بن، داموده‌زگا و لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى عێراق ده‌بێ بياندۆزنهوه و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازين، دووپاتى دهكهينهوه كه خۆپيشاندانى ئاشتيانه و سڤيل، مافێكى ده‌ستووريى ڕه‌وا و پارێزراوه و به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه ئه‌و زێدهڕۆييه له توندوتيژى به‌رانبه‌ر به خۆپيشانده‌ران به‌كار بێت و بكرێنه ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره.
ئه‌ركى هه‌موو لايهكه به گيانێكى نيشتمانيى بهرپرسيارانهوه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن تاكو له ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕوونه‌ده‌ن، چيتريش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له چوارچێوه‌ى ياسادا بجووڵێنه‌وه.
سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان
٧-١٢-٢٠١٩