نوچە-ڕوسی الیوم
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بە گوێرەی ڕێککەوتنی پێشوەختە، سوپای ئەم وڵاتە لە سەر خاکی سوریا دەمێنێتەوە.
ئەردۆغان لەم بارەوە گوتی: بەپێێ خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئادانا، لە سوریا دەمێننەوە، مەگەر ئەوەی گەلی سوریا داوای پاشەکشەکردن بە هێزەکانیان بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی کۆبوونەوەی پارتی داد و گەشەپیدان، جەختیش دەکاتەوە، مانەوەی هێزەکانیان لە سوریا لە سەر داوای گەلی ئەم وڵاتە و بە پێێ ڕێێکەوتنی ئادانایە.
ئەردۆغان گوتیشی ”کاتێک، کە سەرانی جیهان لێمان دەپرسن هێزەکانی ئێوە لە سەر خاکی سوریا چی دەکەن، ئێمەش بە هەمان پرسیار وەڵامیان دەدەینەوە”.