هێرشکرایە سەر بارەگای موقتەدا سەدر

0

نوچە

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر لە شاری نەجەف.

بەگوێرەی زانیارییەکان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شەممە ٧-١٢-٢٠١٩) باره‌گای موقتەدا سەدر لە نە حه‌ننانه‌-ی نەجەف، به‌فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كرایه‌ ئامانج ئەمەش دوای ئەوەی دێت، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە، گیانی خۆپیشاندەرانی عێراق بپارێزن.

لە ئیستادا موقتەدا سەدر، لە شاری قوومە و بۆمبەکەش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئاراستەی ماڵەکەی لە نەجەف کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

هەروەها جێگەی ئاماژەیە، کە شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێک لە بەغدا، تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و ٢١ خۆپیشاندەر کوژران و زیار ١٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پاشماوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com