لیژنەیەکی پەرلەمان سەردانی کوڵەجۆ دەکات

0

نوچە: مورادی

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەکەمان سەردانی شارەدێی کوڵەجۆ دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکەی داعش.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە سنووری خانەقین و شارەدێی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری داعش دووجار هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە و ئاسایش و چەند شەهید و بریندارێک هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ پەتوترکردنی سەنگەرەکان هێزێکی لە لیوای ١٦ ڕەوانەی سنوورەکە کردووە.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سەردانی لیژنەکەیان بۆشارەدەێی کوڵەجۆ ڕاگەیاند: ئەمڕۆ (شەممە ٧-١٢-٢٠١٩) لیژنەکەمان سەردانی شارەدێی کوڵەجۆ دەکەین و مەبەستیشمان لە سەردانەکە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیە لە ھێرشەکانی داعش و دەمانەوێت بزانین ھۆکاری ئەو ھێرشانە و کەموکورتی و پێداوستییەکان چین”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە گوتیشی “دواتر راپۆرتێک لەبارەی دەرەنجامەکان دودەینە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ھێرشەکانی داعش”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com