نوچە-ئاژانسەکان
حکومەتی ئەڵمانیا، لە درێژەی کاردانەوەکانی بەرامبەر بە بەرنامەی موشەکی ئێران، نیگەرانی خۆی لە بەردەوام بوونی ئەم بەرنامەی ئێران دەربڕی.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، جەختی کردەوە، کە ئێران بە رێگەی پەرەپێدان بە بەرنامەی موشەکی، بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە.
ئەم دیپلۆماتکارەی ئەڵمانیا دەڵێت، نیگەرانی خۆمان لە بەرنامەی موشەکی باڵستی ئێران دووبارە دەکەینەوە.
هەفتەی ڕابردوو، سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا، لە نامەیەکی هاوبەشدا، کە ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیان کرد، سکاڵایان لە دژی بەرنامەی موشەکی ئێران تۆمار کرد.