نوچە-کونا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٧ی دیسەمبەر ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە پارێزگاکانی باکوری ئەم وڵاتە دەستپێکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکداراکان، کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوار قۆڵەوە دەستی پێکردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیێةدراوەکە، سوپای عێراق وێڕای هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە و بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجام دەدەن.
ئەم ئۆپەراسیۆنەی عێراق، لە دوای شەش مانگی ڕابردوو، بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی هەژمار دەکرێ، کە دژ بە پاشماوەکانی داعش لە پاڕیزگاکانی ئەنبار، دیالە و نەینەوا ئەنجام دەدرێن.