نوچە: ئاژانسەکان
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شه‌وی ڕابردوو (٦-١٢-٢٠١٩) له پردی سنه‌ك و مه‌یدانی خه‌لانی به‌غدا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی عێراقی كرد و ٢١ كه‌سیان كوشت و زیاتر له ١٢٠ كه‌سیان بریندار كرد ئاشکرا بوون.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه هه‌واڵگرییه‌كان، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شه‌وی ڕابردوو له پردی سنه‌ك و مه‌یدانی خه‌لانی به‌غدا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی عێراقی كرد و ٢١ كه‌سیان كوشت و زیاتر له ١٢٠ كه‌سیان بریندار كرد، سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراقین كه میلیشیایه‌كی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیارن له‌و كوشتووبڕه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئیلێكترۆنی “ئیندیپێندنت عه‌ره‌بی”، كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی بینیووه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ندامانی حزبوڵڵای عێراقی كه به فه‌رمی سه‌ر به ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبین و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتیی ده‌كرێن و وه‌ك به‌شێك له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق پۆلێنكراون، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی به‌غدا، چه‌كه مامناوه‌ندی و مووشه‌ك و ئاڕ بی جیییه‌كانیان له باره‌گایه‌كیاندا له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا جێهێشتووه كه له‌و هێرشه‌دا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كاریانهێنابوو.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌و هێرشه‌دا به‌شدارییان كردووه، ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ كه‌س بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ندامێكی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق ده‌ستگیركراوه، كه ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌رانی پردی سنه‌ك كردووه و كه‌لاشینكۆڤ و ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری باریتای پێبووه.
