مەسروور بارزانی 100 رۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەم دەخاتەڕوو

0

نوچە

ئەمڕۆ (شەممە ٧-١٢-٢٠١٩) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد رۆژی کارکردن بە سەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار و کردەوەکانی کابینەکەی لەو ماوەیەدا بۆ خەڵکی کوردستان رووندەکاتەوە.

رۆژی ٤-١٢-٢٠١٩، سەد رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕی.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە گوتارەکەیدا، کە بڕیارە کاتژمێر ٨- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، باسی دەسکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سەد رۆژی کارکردنیدا دەکات.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت “لەگەڵ گوتارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە راپۆرتێکی پڕ لە وردەکاری و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی کارکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو بکرێتەوە”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا باسی ئەم تەوەرانە دەکات:

پرۆسەی چاکسازی کارگێڕی و دارایی
رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی
گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری
باشترکردنی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com