نوچە-ڕوسیا الیوم
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی الصادقون، بەستراوە بە عەسائبی ئەهل حەق، وەک کارانەوەی بەرامبەر بە سزادانی فەرماندەکانی ئەم رێکخراو ڕایگەیاند ”گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێمە شوێندانەر نابێت”.
الربیعی لە توتێکدا نووسی: ئێمە بووینەتە هۆی سەر ئێشەی ئێوە، لە تووڕەیی خۆتانا بمرن. برایانی عەسائبی ئەهل حەق، چقڵی چاوی ئەمریکا و بەربەستە لە هەژمۆنی ئەم وڵاتە.
لە بارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر چوار سەرکردەی سەربازی نزیک لە ئێران، الربیعی دەڵێت ”ئێمە هەژماری بانکیمان لە دەرەوە نییە و نامانبێ، بۆیە ئەم سزایانە شوێندانەر نییە”.