نوچە
بڕیارە ئەمڕۆ (شەممە ٧-١١-٢٠١٩) نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی رووداو، جەیمس جێفری، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە، دواتریش لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش، سەردانی بەغداشی کرد و لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆبووەوە. سەردانەکە لەکاتێکدایە جمووجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان زیادیکردووە، هاوپەیمانان ئامانجیانە رێگەنەدرێت داعش سەرهەڵبداتەوە.