بەغدا: ١٢ خۆپیشاندەر لەلایەن چەکداری نەناسراوەوە کوژران

0

نوچە

ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار لە گۆڕەپانی تەحریر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرد و لە ئەنجامدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە ١-١٠-٢٠١٩، لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەستیپێکردووە و ئێستاش هەر بەردەوامە؛ بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو (٦-١٢-٢٠١٩) ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار بە چوار ئۆتۆمبێل بە گۆڕەپانی تەحریردا تێپەڕین و تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و لە ئەنجامدا ١٢ کەس کوژران و ٤٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com