نوچە: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، چوار بەرپرسی باڵای عێراقی خستە لیستی سزاكانیەوە.
ئەوەش دوای ئەوەهات، کە پێشتر ستیڤن منوچین وهزیری گهنجینهی ئهمریكا رایگهیاندبوو كه سزای زیاتر بهسهر ئێراندا دهسهپێنن و چهند بهرپرسێكی عێراقیش دەخەنە لیستی سزاكانی واشنتۆنەوە، ئەوانیش بە تۆمەتی گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و ڕژاندنی بە ناحەقی خوێنی هاووڵاتیانی عێراق.
ئەمڕۆ (هەینی ٦-١٢-٢٠١٩) وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ناوی چوار بەرپرسی باڵای عێراق، کە خستە لیستی سزاكانیەوە، ئاشکرای کرد، كە سێ كەسیان حەشدی شەعبیین و بریتیین لە: قەیس خەزعەلی، لەیس خەزعەلی، فەرحان عیساوی و خەمیس خەنجەر.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر ئەم كەسانەدا سەپاندووە بە تاوانی گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ. لە بڕیارەكەشدا هاتووە، كە ئەم كەسانە لە خۆپێشاندانەكانی عێراقدا كردەوەی نامرۆڤانەیان ئەنجام داوە.
ئەمریكا راشیگەیاندووە كە جگە لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و گەندەڵی، سێ كەس لەو چوار كەسانە پەیوەندییان لەگەڵ ئێراندا هەیە و لە حكومەتی تارانەوە نزیكن.