هەڵوێستی کورد لەبارەی جێگرەوەی عەبدولمەهدی

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی دەبێتە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەبێت ڕاو بۆچوونی کوردیشی لەسەر بێت. 

دوای پەسەندکردنی نامەی دەستلەکار کێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی، بەگوێرەی ماددەی ٧٦ی دەستووری عێراق، ١٥ ڕۆژ لەبەردەم لایەنەکانە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، ئێستا لایەنە عێراقییەکان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دیاری کردنی کاندیدێک بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی بوونی ڤیتۆی کورد لەسەر دیاری کردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند “تا ئێستا هیچ کەسێک بەفەرمی دەستنیشان نەکراوە، تا هێڵی سوورمان هەبێت یان نا، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی دەبێت کورد ڕاو بۆچوونی خۆی هەبێت، لەسەر ئەوە کەسەی کاندید دەکرێت بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

هەروەها گوتیشی “وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، ئەو وەفدەی هەرێمی کوردستان، کە چەندجارێک سەردانی بەغدایان کردووە و ڕێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا ئەنجامدا، ئاگادارمان کردووەنەتەوە، کە دەبێت لە دیاری کردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش ڕاو بۆچوونی کورد وەربگیرێت”. 

پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختیشیکردەوە، کە لەسەر پرسی دانانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق قسەکراوە. دەشڵێت “بەدڵنیاییەوە بۆچوونی کورد لەسەر ئەوکەسەی کاندید دەکرێت بۆ سەرۆک وەزیرانی وەردەگیرێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com