نوچە-ئاژانسەکان
هێزەکانی ئەمەریکا، دەیان خێزانی داعشیان لە سووریاوە ڕەوانەی عێراق کردووە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم خێزانانەی داعش لە کەمپی ئەلهول، لە پارێزگای حەسەکەوە ڕەوانەی عێراق کراون و ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە کراون.
ژمارەی ئەم خێزانانەی داعش، نزیکەی ٦٠٠ ژن و منداڵ مەزندە دەکرێت.
عێراق بەردەوام ڕایگەیاندووە، کە ئامادە نییە ئەندامان و دیلەکانی داعش لەم وڵاتە دادگایی بکرێن .
هەروەها هێزێکی نوێی ئەمەریکا، لە سووریاوە لە فڕۆکەخانەی خراب الجیر لە عێراق جێگیر کراوە.